Accessibility links

مەلالا یوسفزای لە ڕۆژی خۆیدا پەیامێـک بڵاودەکاتەوە

  • VOA News

مەلالا یوسفزای براوەی خەڵاتی نوبڵ و چالاکوانی نێودەوڵەتی ژنان، ئەمساڵ جەژنی لە دایکبوونی خۆی لە نێو خوێندکارانی زانکۆی هەرێمی کوردستان بەسەربرد و لەوێ ئاهەنگێـکی بۆ سازکرا.

مەلالا پەیامێـکی بڵاوکردووەتەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

"ڕۆژی مەلالا، ڕۆژی هەموو منداڵێـکە، پـێشتر لەم ڕۆژەدا ئاهەنگم گێڕاوە لە نەیجیریا و ئوردن و لوبنان و کینیا و ڕوەندا. ئەمساڵ گەشتمکرد بۆ کوردستان (عێراق) کە لەوێ منداڵێـکی زۆر ئاوارەبوون و لە خوێندن بێبەش کراون. ئەو منداڵانە خەڵکی عێراق و سوریا و ناوچەی دیکەن. دەمەوێت گرنگی گونجاویان پـێبدرێت و پـێویستە پارە بۆ خوێندنیان دابینبکرێت، چونکە ئەو پارەیەی هەیە بەش ناکات. دەمەوێت مافی خۆیان بۆ فێربوون لەدەست نەدەن. منداڵ هەر منداڵە و گرنگ نیـیە ئایا لە ڕۆژئاوایە یان لە ڕۆژهەڵات، فێربوون مافی بنەڕەتیـیانە.

ئەمە ئەو خاڵەیە کە سەرنجی دەخەمە سەر و ئەم ڕۆژە ڕۆژی هەموو کەسێـکە و دەمەوێت پەیامی خۆم بنێرم بۆ خوشک و براکانم لە پاکستان و ئەفغانستان کە منداڵ و کچەکانیان بخەنە بەر خوێندن چونکە هیچ شتێک لە خوێندن دەستکەوتێـکی گەورەتر نیـیە.

بە تایبەتی فێرکردنی کچ چونکە کچان و ژنان نیوەی کۆمەڵن و کاتێـک نیوەی کۆمەڵ دواکەوتووبێت، ئەوا نیشتمان ناتوانێت گەشەبکات. لەگەڵ ئەمەش، دەمەوێت بە خوشک و براکانم بڵێم کە بڕوایان بەخۆیان هەبێت چونکە ئێوە ئایندەی ئەم وڵات و نیشتمانەن. سەنگی بخەنە سەر خوێندنەکانتان و دەنگی خۆتان بەرز بکەرەوە چونکە ڕەنگە گۆڕانکاریـیەک بهێننە دی و سەرئەنجام بڕواتان بەخۆتان دەبێت."

XS
SM
MD
LG