دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى كورد پێیوایه ئه‌و رووداوانه‌ى ئێستا له كوردستانى رۆژئاوا ده‌گوزه‌رێن، ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵه‌ى هێزه كوردیه‌كان و متمانهنەیان به هێزه ئیقلیمى و نێودهوڵهتیهكانە بێ ئەوەی بە وردی بیری لێبکەنەوە.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت، "كێشه‌كانى كوردستانى رۆژئاوا به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به‌هه‌ڵه‌ى كورده‌وه هه‌یه، كه له‌نێوخۆیاندا یه‌كگرتوو نین، شه‌ڕیان بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد بێ ئه‌وه‌ى بزانن له به‌رانبه‌ردا، چى به‌ده‌ست دێنن."
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هێزه كوردیه‌كان گه‌یشتنه
ناوچه عه‌ره‌بیه‌كانى وه‌كو ره‌قه و دێره‌زور و شه‌ڕیان بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجام كێشه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دا بۆ دروستكردن.
ئەو گوتى"ئێستا كورد له سوریا كه‌وتوه‌ته دۆخێكه‌وه، یان ده‌بێت به قسه‌ى روسیا و ئه‌سه‌د بكه‌ن، له‌مه‌شدا هیچ مافێكیان پێ ره‌وا نابینرێت، یاخود ناوچه‌كه‌یان توركیاى بۆ دێت، هه‌موو شته‌كان تێكه‌ڵ بوون."
سه‌باره‌ت به‌و میكانیزمانه‌ى كه ده‌بووایه هێزه كوردیه‌كان له سوریا بیانگرتبایهته به‌ر له‌رابردوودا، دكتۆر مه‌حمود عوسمان پێیوایه وه‌لانانى ناكۆكیه نێوخۆییه‌كان و دانانى پلانێك تا بزانن له‌به‌رانبه‌ر چى دا شه‌ڕ بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌هه‌موو شت گرنگتر بوو.
به برواى ئەو، گه‌وره‌ترین گرفتى كورد توركیایه؛ له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كورد هه‌بێت ، توركیا شه‌ڕى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكاش وه‌كو ئه‌وه‌ى چاوه‌رێ ده‌كرا، جێگه‌ى ئومێد نه‌بوو بۆ كورده‌كان.
هەروەه جەختی کرد کە "ئێستا كورد له‌سوریا كه‌وتوه‌ته نێوان به‌رداشى توركیا و روسیا و ئه‌سه‌د، یان توركیا دێت و ناوچه‌كانیان داگیرده‌كات، یاخود ئه‌سه‌د بێ پێدانى هیچ مافێك، دێته‌وه ناوچه‌كانیان."
ده‌رباره‌ى ئەگەری مەترسی لە سەر هەریمی کوردستان و داخوا ڕووداوەکانی سوریا چەندەیان کاریگەری لە سەر ئەو هەریمە دەبێت، ئەو پێیوایه روداوه‌كان بێ كاریگه‌رى نابن له‌سه‌ر هه‌رێم ، وتى"هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان مه‌ترسیان له‌سه‌ره، گه‌ر توركیا پێداگیرى بكات، دوور نیه ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ى هێرش كردنى بۆ سه‌ر باشوریش پێبدات."
گوتیشى"ههرپارچهیهك مه‌ترسى له‌سه‌ر دروست ببێت، زه‌ره‌ر له‌پارچه‌كانى تریش ده‌دات ، چونكه ئێمه هه‌موومان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین."
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئاماژه‌ى بهدۆخى ناوچه‌كێشه له سه‌ره‌كانی عێراقیش كرد و به‌دوورى زانى جارێكى تر به‌غدا رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچهكێشهلهسهرهكان به‌هێزه‌وه به‌كورد بدات، "ره‌نگه هه‌وڵى ئیداره‌یه‌كى هاوبه‌ش بدرێت، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ شه‌رى داعش بۆ هه‌ندێك ناوچه بدرێت، چونكه مه‌ترسى داعش په‌یدا بۆته‌وه."
بریارى ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه له سوریا و ئه‌گه‌رى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج، مه‌ترسى گه‌وره‌ى لاى كورده‌كان دروستكردووه، كه پێشتر ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بۆ دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسى له‌و وڵاته هه‌ڵچنیبوو.