زۆرێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێن دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که تێکڕایی له‌سه‌ر هه‌بووه له ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا.
مه‌حمود عه‌مۆ ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت زۆرینه‌ی کورد له سوریا خۆشحاڵه به‌وه‌ی دکتۆر سه‌یدا بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردراوه و سه‌لماندنی هاوبه‌شی کورد و عه‌ره‌به له سوریادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌مۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ڵبژاردنی دکتۆر سه‌یدا بۆ ئه‌م پۆسته کارئاسانی ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌کی زیاتر و باشتری نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:18 خوله‌که.