کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆف له فه‌ره‌نسا له یه‌که‌مین ساڵیادی له سێداره‌دانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،شیرین عه‌لم هولی،فه‌رهاد وه‌کیلی،عه‌لی حه‌ێده‌ریان ومه‌هدی ئیسلامیان له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه له شاری پاریس به‌و بۆنه‌یه‌وه سیمینارێک ساز داوون. مه‌هین شوکرلاپوڕ چالاکی مافه‌کانی ژنان و مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سیمیناره‌که له باره‌ی 19ی گوڵانه‌وه بوه به‌ڵام نه‌ك ته‌نها بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و گیان به‌ختکه‌رانه به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بۆ باسکردن له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد له ڕووی ڕامیاری و یاساییه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئێستای کوردستان له په‌ێوه‌ندی به‌و ڕووداوانه و له درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که 9:44خوله‌که.