هه‌روادێ ونیشانه‌کانی کاریگه‌ری سزا ئابوریه‌کانی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌که‌ون.
ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت دابه‌زینی نرخی تمه‌نی ئێرانی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریکیدا و ئه‌و گرانیه‌ی بازاڕی ناو وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه به‌ڵگه‌ن بۆ کاریگه‌ری ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه.
له میانه‌ی وتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن ئه‌م سزایانه کاریگه‌رییان ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئێرانه‌وه که بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی سێ‌دا بکرێن.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:04 خوله‌که.