له 65 هه‌مین ساڵیادی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد له شاری سلێمانی سیمینارێک به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێکی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر به‌رێوه‌چوو. مادح ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری سیمیناره‌که له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سیمیناره‌که بێجگه له‌وه‌ی یادکردنه‌وه‌یه‌ک بوو هه‌روه‌ها لایه‌نێکی زانستیشی هه‌بوو که به باوه‌ڕی ئێمه پێویست به‌وه ده‌کات گرنگیه‌کی زۆرتری پێبدرێت چونکه زۆر لایه‌ن له کۆماری کوردستاندا هه‌یه پێویست به خوێندنه‌وه و قۆڵبونێکی زۆرتری هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:05 خوله‌كه.