ژماره‌یه‌ک له گیراوه‌کانی زیندانی ئه‌ڤین له ئێران، نامه‌یه‌کیان ناردوه بۆ سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تا سه‌ردانی زیندانی ئه‌ڤین بکات که به زیندانێکی به‌د ناو ناوی ڕۆیشتوه.
ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌حمه‌دی له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه ده‌ڵێت ، نامه‌یه‌کی جیاوازه و هه‌م له ڕوی ئاڕاسته کردنی و هه‌میش له ڕوی داخوازیه‌کانی تیایدا هاتوه.
له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان، ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه‌ش له بیربکرێت هه‌میشه ڕه‌خنه له‌و ڕێکخراوه نێونهتهوهیـیانه گیراوه که ته‌نها به ڕاگه‌یه‌ندراوێک یان ته‌نها به قسه ڕوبه‌ڕوی بارودۆخه ناهه‌مواره‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌بنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 9:07 خوله‌که.