ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا داوای لە هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن ڕۆحانی کرد دان بەخۆیدا بگرێت لە مامەڵەکردنی لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت ماکرۆن نیگەرانی خۆی بۆ ڕۆحانی دەربڕیوە سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان کە بۆ ماوەی شەش ڕۆژە بەردەوامە و پێی وتووە کە پێویستە ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و ناڕەزایی دەربڕین بگرێت.
هەروەها سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕاشیگەیاند سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان کە وابڕیاربوو ئەم هەفتەیە سەردانی تاران بکات دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرانی ئاماژەیان بەوەداوە ڕۆحانی داوای لە فەڕەنسا کردووە لە پاریسەوە دەست بکەن بە جووڵانەوە دژی موجاهیدی خەلق کە لەدژی حکومەتی ئێران کاردەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز