سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت لە یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا لیز ترەسدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ترەس ڕێکەوتوون لەسەر پتەوکردنی هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە ماکرۆن و ترەس لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیاندا سەنگیان خستۆتە سەر چۆنێتی پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا و چۆنێتی وەڵامدانەوەی دەرەنجامەکانی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا لەسەر ئاسایشی خۆراک و نرخەکانی وزە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز