Accessibility links

ماکرۆن بۆ ئەمەریکا و ئێران: ئازایەتی پیشان بدەن بۆ بونیاندنانی ئاشتی


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی پێویستە لەسەر ئێران و ئەمەریکا ئازایەتی پیشان بدەن لەپێناو بونیادنانی ئاشتی، هەروەها داوای لێکردن وتوێژ بکەن تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە هەڵگیرساندنی ململانێیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ماکرۆن وتی " هێرشەکانی سەر سعودیە ڕەوشەکەی گۆڕی. مەترسییەکەی ئەمڕۆ ئەوەیە شتەکان خراپتر ببن بەهۆی هەڵسەنگاندنی هەڵە و وەڵامدانەوەیەکی نەگونجاوەوە."

وتیشی " ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر کاتی ئەوەیە دانوستانەکان لە نێوان لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان دەست پێبکەنەوە."

ماکرۆن بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی " بونیادنانی ئاشتی پێویستی بە دەرخستنی ئازایەتی هەیە." ئاماژەشی بەوەدا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەنەکان لەسەر مێزی دانوستانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG