Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا گفتوگۆ دەکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت کە تیایدا پێشنیار دەکرێت بۆ یارمەتیدان لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا گفتوگۆ دەکات.

ماکرۆن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە چەند کاتژمێرێکی دیکەدا و پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا کۆدەبمەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکان."

هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی هەینی لە پاریس لەگەڵ ماکرۆن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسادا کۆدەبێتەوە. دیبلۆماتکارە فەڕەنسییەکان وتیان پێدەچێت کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بکرێت بەڵام بەهۆی هەستیاری دۆسییەی ئێرانەوەئەو کۆبوونەوەیە ڕانەگەیەندراوە.

لەم مانگانەی دواییدا فەڕەنسا هەوڵیدا ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوەندی خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا، بەڵام هیچ پێشڕەوییەکی بەرچاو نەبیندراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG