Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت دەرفەتێک هەیە بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت باوەڕی وایە دەرفەتێک هەبێت بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە ڕووسیا هۆشداری داوە لەسەر زیادبوونی شەڕەکە لە ئۆکرانیادا.

ماکرۆن لە کۆنفرانسێکدا لە ڕۆمای ئیتاڵیا گوتی " دەرفەتێک هەیە بۆ ئاشتی، ڕۆژێک ئەوە دێتە دی."

گوتی " لە ساتێکی دیاریکراودا، بەپێی ئەوەی ئێستا شتەکان چۆن پەرەدەسەنن و کاتێکیش کە گەلی ئۆکرانیا و ڕابەرانەکانی دەبێت بڕیار بدەن لەسەر مەرجەکانی ئەمە، دەکرێت ڕێکەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ لایەنەکەی دیکەدا واژۆ بکرێت."

لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا فەڕەنسا چەند جارێک جەختی کردۆتەوە لە گرنگی هێشتنەوەی کەناڵە دیبلۆماتییەکانی ڕۆژئاوا بە کراوەیی لەگەڵ مۆسکۆدا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕووسیا موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی هەرێمی میکۆلایڤی ئۆکرانیا کرد، مۆسکۆش وتی شەڕەکە بەرەو ئەوە دەڕوات " لە جڵەو دەربچێت."

هاوکات وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسا سیباستیان لیکۆرنۆدا تاوتوێی ڕەوشی ئۆکرانیای کرد، هاوکات لە سێ پەیوەندیی تەلەفونی جیادا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن و وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس و وەزیری بەرگری تورکیادا بە هەمان شێوە تاوتوێی ڕەوشی ئۆکرانیایان کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG