Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت دوای دۆزینەوەی کۆمەڵکوژییەکان لە ئۆکرانیا گفتوگۆکان لەگەڵ پوتندا ڕاگیراون


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا ڕاگیراون، ئەوەش دوای ئەوەی تەرمێکی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا دۆزرانەوە.

ماکرۆن بە کەناڵی فرانس 5 ی وت " لە دوای دۆزینەوەی ئەو کۆمەڵکوژییەوە کە لە شارۆچکەی بوچا و شارۆچکەکانی دیکە ئەنجامدراون، جەنگەکە ئاڕاستەیەکی جیاوازی وەرگرت، لەبەر ئەوە لەو کاتەوە ڕاستەوخۆ دووبارە قسەم لەگەڵ پوتندا نەکردۆتەوە، بەڵام بەدووری نازانم لە داهاتوودا قسەی لەگەڵدا بکەم."

کاتێکیش پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی بۆچی وەکو ڕابەرانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای نەکردووە، ماکرۆن وتی پیشاندانی پشتیوانی لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا خۆی لە خۆیدا پێویست نیە.

ماکرۆن وتی " دەگەڕێمەوە بۆ کیێڤ، بەڵام کاتێک دەگەڕێمەوە کە شتێکی بەسوود لەگەڵ خۆمدا بهێنمەوە. چونکە ئەوە ئاشکرایە کە پێویست ناکات بچم بۆ ئەوێ بۆ دەرخستنی ئەم پشتیوانییە." وتیشی لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا نزیکەی 40 جار قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا کردووە.

وتی " ئەگەر بچم بۆ کیێڤ ئەوا دەبێت سوودێکی هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG