Accessibility links

فەرەنسا: پاریس یارمەتی بەغداد دەدات دژ بە هێرشەکان بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق


ئۆفیسی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە نیازە لە سەرەتای ساڵی 2023 لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراقدا کۆببێتەوە، وتیشی پاریس یارمەتی بەغداد دەدات لە شەڕیدا دژ بە هێرشەکانی سەر سەروەری وڵاتەکە.

دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوانیان، ئۆفیسەکەی ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی ماکرۆن بانگهێشتی سەرۆک وەزیری عێراق موحەمەد شەیاع ئەل سودانی کردووە لە سەرەتای ساڵی 2023 دا سەردانی پاریس بکات.

فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێرانی کردووە بۆ سەر ئامانجە کوردییەکانی ناو عێراق، داوای کردووە ڕێز لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بگیردرێت.

سودانی لە ناوەڕاستی مانگی 10 دا وەکو سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دەستنیشانکرا، ئەوەش کۆتایی بە ساڵێک لە چەقبەستوویی سیاسیی وڵاتەکە هێنا دوای هەڵبژاردنەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG