سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ئەڵمانیا و وڵاتەکەی کرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بەهێزترکردنی یەکگرتوویی ئەوروپا و کارکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەت لەوانەش بودجەی ناوچەی یۆرۆ.
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیادا لەمیانەی ئاهەنگی بەرز ڕاگرتنی قوربانیانی جەنگدا وتی بەردوامی پێدانی ئەو هەوڵانە لە ئەستۆی ئەڵمانیا و فەڕەنسادایە.
وتیشی " ئەمە قۆناغێکی نوێیە و لەوانەشە جێی نیگەرانی بێت، بۆیە دەبێت پێکەوە بەشدار بین لە بڕیاردان و دانانی سیاسەتەکانی دەرەوە و کۆچ و گەشەپێدان و دابینکردنی بەشێکی گەورەتر لە بودجەکانمان بۆ بنیادنانی ستراتیژییەکی هاوبەشی بەرگری."
وتیشی " دەبێت ئەو ڕێچکەیە بشکێنین و کۆتوبەندەکان تێپەڕ بکەین."
ماکرۆن وتیشی " پێویستە لەسەر ئەوروپا، بەتایبەتی هاوپەیمانێتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا، ڕێگە نەدەن جیهان بەرەو بێسەوروبەری بڕوات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز