Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا دەتوانێت لەگەڵ فەڕەنسادا لەسەر بابەتی سوریا و لیبیا کاربکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی بە هاوتا فەڕەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی ڕاگەیاندووە دوو وڵاتەکە دەتوانن پێکەوە کاربکەن لەپێناو بەرپەرچدانەوەی ململانێکانی سوریا و لیبیا.

ئەردۆگان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بڕۆکسل ئەم لێدوانەیدا، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتیەکەدا چاوی بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕابەرانی وڵاتانی دیکە کەوت.

جێی ئاماژەیە تورکیا و فەڕەنسا ناکۆکییان هەبوو سەبارەت بە دەستوەردانی تورکیا لە لیبیا و هەروەها پشتیوانیکردنی فەڕەنسا لە کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دڵنیای کردۆتەوە لەوەی دەیەوێت بەزووترین کات بەکرێگیراوەکان لیبیا جێبهێڵن.

ماکرۆن لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ڕێکەوتین لەسەر کارکردن بۆ کشانەوەی بەکرێگیراوە بیانییەکان. بابەتەکە تەنها پەیوەندی بە هەردووکمانەوە نیە بەڵام دەتوانم پێتان بڵێم سەرۆکی تورکیا لەمیانەی کۆبوونەوەکەماندا ئارەزووی خۆی پیشاندا بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەکر‌ێگیراو و و چەکدارە بیانییەکان لیبیا جێبهێڵن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG