Accessibility links

ماکرۆن سەرکۆنەی توندوتیژیییەکانی غەززە دەکات و دەڵێت قسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دەکات


سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی غەززە دەکات و دەڵێت لە ڕۆژانی داهاتوودا قسە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دەکات لە ناوچەکەدا.

جێی ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ قودس، فەڵەستینییەکان لەسەر سنووری ئیسڕائیل و کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزەکانی ئیسڕائیل دەیان خۆپیشاندەریان کوشت.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند " فەڕەنسا سەرکۆنەی توندوتیژی دەکات، سەرۆک لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا قسە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندییدارە سەرەکییەکانی ناوچەکەدا دەکات."

جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەڵێنیدابوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ قودس، ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزخانەکە گواسترایەوە و کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و بە تایبەتی جیهانی ئیسلامی لێکەوتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG