Accessibility links

یەکەمین پەیوەندی تەلەفونی نێوان بایدن و ماکرۆن


سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن یەکەمین پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا جۆو بایدندا ئەنجام داوە.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی ئەم گفتوگۆیەی نێوان دوو سەرۆکەکە " جەخت لە گرنگی ئەو بابەتانە دەکاتەوە کە هێشتا هەن، مێژووییەکی هاوبەش کە وامان لێدەکات کۆنترین هاوپەیمانی ئەمەریکا بین، هەروەها ڕێگەمان دەدات بڵێین ئێمە هەمیشە ئەو هاوپەیمانە متمانەپێکراوە دەبین کە هەمیشە لەپاڵیاندا وەستاوین."

جێی ئاماژەیە واشنتن دووبارە گەڕایەوە سەر ڕێکەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتیەکەی پێشووی ئەمەریکا لە هەردووکیان کشایەوە.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا دووبارە جەختی لەو ڕۆڵە کردەوە کە ماکرۆن هەیەتی " لە بابەتی سەروەری ئەوروپا و سەربەخۆیی ستراتیژییەت و داهاتووی هاوپەیمانێتی ناتۆ و هەروەها ئارەزووی بۆ سەرکەوتن لە ئەفریقا."

سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەشی بەوەدا ماکرۆن یەکەمین سەرۆکی دەوڵەتێکی ئەوروپایە کە جۆو بایدن تەلەفونی بۆ کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ " حەزکردن بە هاریکاریی لەنێوان دوو سەرۆکەکەدا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG