Accessibility links

لوکاشینکا دەڵێت نابێت هیچ ڕێکەوتنێک " لە پشتی بێلاڕووسەوە " لەگەڵ ئۆکرانیادا واژۆ بکرێت


سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ
سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ

سەرۆکی بێلاڕووس ئەلێکساندەر لوکاشینکا وتی وڵاتەکەی دەبێت بەشدار بێت لە گفتوگۆکاندا بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی ئۆکرانیا و وتیشی پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا کۆببێتەوە.

دەزگای هەواڵی بێڵتای بێلاڕووس لە زاری ئالیکساندەر لوکاشینکاوە بڵاویکردەوە " نابێت لە پشت بێلاڕووسەوە ڕێکەوتنی جیا هەبێت."

وتیشی " بەهۆی ئەوەی کە ئێمەتان ڕاکێشاوەتە ئەمەوە، بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێویستە لەم گفتوگۆیاندا هەڵوێستی سروشتی بێلاڕووس وەربگیرێت."

وەزیری دەرەوەی بێلاڕووس ڤلادیمیر ماکی وتی " لوکاشینکا دەبێت لە کۆتا کۆبوونەوەدا بەشدار بێت."

لە 24 ی مانگی دوودا ڕووسیا لەسەر خاکەکەی خۆی و بێلاڕووسەوە دەیان هەزاران سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد.

لوکاشینکا وتوویەتی کە هێزە چەکدارەکانی بێلاڕووس بەشداری شەڕەکە ناکەن و بەشێک نابن لە ململانێکان، ڕۆژی پێنجشەممەش وتی بێلاڕووس بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە بە " هاوەڵی سەرکوتکار " ناوبراوە.

بەڵام یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا لەگەڵ سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا سزایان بەسەر بێلاڕووسیشدا سەپاندووە.

دەزگای بێڵتا لە زاری لوکاشینکۆوە بڵاویکردەوە " ئێمە ئەم جەنگەمان ناوێت. چونکە لە ئەنجامی ئەم جەنگەی نێوان گەلانی سلاڤیکدا، ڕەنگە ئێمە گەورەترین زیانمان بەربکەوێت."

سەرەڕای ئەوەی ئێستا بێلاڕووس لەڕووی سەربازیی و ئابوورییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو پشتی بە ڕووسیا بەستووە، لوکاشینکۆ لە ڕابردوودا چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە دەیەوێت خۆی لە مۆسکۆ بەدووربگرێت لەپێناو ئەوەی پەیوەندییەکی باشتری لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG