پـۆلیسی میترۆپـۆلیتانی لەندەن دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە دوو ژن و کچێک لە شارەکەیان دەستگیرکراون بە تۆمەتی کۆمەککردنی دارایی تێرۆرزم.
دەسـتگیرکردنەکان بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن پـۆلیسی دژە تێرۆرزمەوە ئەنجامدراون لە دوو ناوچەی جیاجیای ڕۆژئاوای لەندەن.
کاربەدەستان ناسنامەی دەسـتگیرکراوەکانیان ئاشکرا نەکرد و تەنیا ڕایانگەیاند ژنەکان تەمەنیان 53 و 26 ساڵە و کچەکەش تەمەنی 16 ساڵە. دەڵێن لە ئێستادا براون بۆ بنکەی پـۆلیسی باشوری لەندەن تاوەکو لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.