Accessibility links

پـۆلیس: بەفرگرەیەک هۆکاری ئاگری نێو ئەپارتمانەکەی لەندەن بووە

  • VOA News

پـۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند ئەو ئاگرەی چوارشەممەی ڕابردوو لە ئەپارتمانێـکی دانیشتوان لە شارەکە کەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەسـتدانی بە لایەنی کەم 79 کەس، لە بەفرگرەیەکەوە دەسـتیپـێکردووە.

خانم فیۆنا مککۆرک بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان ئەمڕۆ هەینی بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند بەفرگرەکە لە جۆری Hotpoint ی مۆدێل FF175BP بووە و شارەزایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئاگرەکە خۆی کەتووەتەوە و کەس بە مەبەست هەڵی نەگیرسانبوو.

گوتیشی بەپـێی ئەم ئەنجامە، لە ئێستادا تاووتوێی ئەوە دەکەن کەیسی ئەم کارەساتە بکرێت بە کوشتنی بەبێ مەبەست، بەڵام لە ئەنجامی پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و یاساکان بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو کەرەستانەی لە بیناکەدا بەکارهێنرابوون بۆ دابڕینی بەشەکانی ئەو ئەپارتمانە 24 نهۆمیـیە لە هەموو تاقیکردنەوەکانی سەلامەتی کە لە پاش ئاگرکەوتنەوەکە ئەنجامدران شکستیان هێناوە. گوتی کەرەستەکان هەر زوو لە تاقیکردنەوەکاندا گڕیان گرتووە.

XS
SM
MD
LG