پۆلیسی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند ئه‌و سێ که‌سه‌ی له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن خه‌ڵکیان خسته ژێر ئۆتۆمبێل، له پێشدا هه‌وڵیاندابوو لۆرییه‌کی 7.5 تون و نێو به کرێبگرن که توانای گه‌یاندنی زیانی زیاتر هه‌بوو، به‌ڵام له‌کاتی پاره‌داندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
به‌رپرسی پۆلیسی دژه تیرۆر دین هایدۆن گوتی،"لێکۆڵه‌ره‌وان 13 شووشه‌ی شه‌رابیان له‌پشتی ئوتوموبیله‌که دۆزێوه که پولیس پێێ وایه ئه‌و شووشانه وا ئاماده کرابوون که وه‌ک مۆلۆتۆڤ له هێرشه‌که‌دا به‌کاریان بێنن.
هه‌روه‌ها هادێۆن گوتی داوا له خه‌ڵکی ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی چه‌قۆکانی ڕه‌نگ گوولی پرشنداری لهسیرامیک دروستکراوه زانیاریان پێ بده‌ن که له هێرشی بازاڕدا به‌کار هاتوه. گوتیشی ئه‌و شێوه چه‌قۆیانه بهدڕێژی 30 سانتیمه‌تر نائاسایییه و پۆلیس ده‌یه‌وێت بزانێت له‌کوێوه هاتوون.
له‌هێرشه‌که‌ی ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌دا 8 که‌س کوژران و 50 که‌سیش برینداربوون. سێ له ئه‌و کوژراوانه به ئوتوموبیلی سه‌ر پرده‌که مردن، و پێنجیشیان به وه‌شانی چه‌قۆ له بازاڕی بۆرۆ. سێ له هێرشىهران له لایه‌ن پولیسه کوژران 8 خوله‌ک دوای ئه‌وه‌ی پولیس داوای یارمه‌تی ته‌نگه‌تاوی لێ‌کرا.