دوو ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا سەردانی شاری مەنبەجی باکووری سوریایان کرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لەمساڵدا خەریکبوو واشنتن و ئەنقەرە لەو ناوچەیەدا ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.
سیناتۆری کۆماریەکان لیندسی گراهام و سیناتۆر جین شاهین لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی لەشکری مەنبەجدا گەشتێکیان کرد بە ناو شارەکەدا.
وتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبەج بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " ئامانج لە سەردانەکە بینینی ڕەوشی ئاسایشی مەنبەجە."
سیناتۆر لیندسی گراهام لەبەردەم فەرماندەکانی ئەنجوومەنی لەشکری مەنبەجدا لێدوانێکیدا و ئەمەش دەقی لێدوانەکەیەتی :
" زۆر سوپاس بۆ گەشتەکە، و خواردنەکەم زۆر بەدڵ بوو، گرنگی مانەوەمان لێرە بە سەرۆک ترامپ ڕادەگەیەنم، بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات، ئێوە هاوڕێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکان، ئەگەر ئێمە ئێرە بەجێ بهێڵین ئەوا زۆر خراپ دەبێت. ئەڕۆمەوە و چیرۆکی هاوەڵەکانمان و مەنبەج دەگێڕمەوە، ئەمە شوێنی هیوایە و ئەم ناوچەیە پێویستی بە پارێزراوی زیاتر هەیە."