Accessibility links

توێژینەوەیەک: دۆزینەوەی هەسارەیەک کە دەشێت ژیانی لەسەر هەبێت


NASA-CHANDRA/
NASA-CHANDRA/

توێژینەوەیەک لە کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی لە بەریتانیا دەریدەخات کە ڕەنگە هەسارەیەک هەبێت بە دەوری خولگەی ئەستێرەی (WD 1054-226) کە ژیانی تێدا هەبێت.
بە گوێرەی کۆمەڵەکە، هەسارەکە کە مەزندەکراوە 117 هەزار ساڵی تیشکی لە گۆی زەویـیەوە دووربێت، کەوتۆتە ناوچەیەک کە پلەیەکی گەرمای هەیە دەشێت بۆ ژیان دەستبدات و هەروەها شیانی هەیە ئاوی تێدابێت.
بە گوێرەی پرۆفیسۆر جەی فەریحی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن کە سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی کردووە، ئەم دۆزینەوەیە چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ گەردونناسان.
پرۆفیسۆرەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ڕایگەیاند، "ئەمە یەکەمین جارە کە شتێک لە ناوچەی ژیانی ئەستێرەی"white dwarf" واتە (قەزەمی سپی) دەبیندرێت. بۆیە ئەگەری هەیە ژیان لەوێ هەبێت."
ئەستێرەی "قەزەمی سپی" لە گەردوونناسی ئاماژەیە بۆ ئەو ئەستێرانەی کە هەموو وزە ناوەکیـیەکەیان تەوابووە و چینی سەرەوەیان لەدەستداوە. لە کاتێکدا ئەستێرە گەورەکانی گەردوون دەبن بە کونە ڕەش دوای لە ناوچونیان، ئەستێرە بچوکەکانی وەک خۆری ئێمە دەبنە ئەستێرەی قەزەمی سپی و بارستەیان لە ئاستی هەسارەکان دەمێنێتەوە.
شایەنی باسە، تیمی توێژینەوەکە هەتا ئێستا بەڵگەی ڕاستەوخۆیان بەردەست نەکەوتووە بۆ هەبوونی هەسارەکە. بەڵام ئەوان دەڵێن تێبینی جوڵەی نزیکی 65 تەنیان کردووە لەو ناوچەیە کە قەبارەیان بە ئەندازەی مانگە و دوریان لە یەکتر ناگۆڕێت؛ ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەکرێت لە ژێر کاریگەری هێزی ڕاکێشانی هەسارەیەکدا بن.


سەرچاوە: بی بی سی

XS
SM
MD
LG