Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستپێکردنی خولی چوارەمی دانوستانەکانی لیژنەی سەربازی هاوبەشی لیبیا لە جنێف


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی لیژنەی سەربازی هاوبەشی لیبیا دەستیپێکردووە، لیژنەکەش پێکهاتوون لە نوێنەرانی هەردوو لایەنی ململانێکانی لیبیا.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی وەرگیراودا وتی " بەیانی ڕۆژی دووشەممە دانوستانەکانی لیژنەی سەربازی هاوبەشی لیبیا دەستیپێکرد " ، هەریەک لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی لە لیبیا بەشدارییان لە دانوستانەکاندا کردووە.

لە کۆبوونەیەکی نێودەوڵەتیدا لە مانگی یەکی ساڵی 2020 دا لیژنەی سەربازی هاوبەشی لیبیا پێکهات، کاری لیژنەکە ئەوەیە مەرجی ئاگربەستێکی هەمیشەیی دابنێن، لەگەڵ کشانەوە لە شوێنە سەربازییەکاندا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG