ده‌سته‌ڵاتدارانی کاتی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه که ڕوفاتی 1270 که‌سی تێدایه له‌وانه‌ی به‌ده‌ست هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کوژراون.
کۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که له نزیک گرتوخانه‌ی ئه‌بو سه‌لیم له نزیک ترابلوسی پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه، که له‌وێ له ساڵی 1996 قوربانیـیه‌کان کوژرابوون پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له باری گرتوخانه‌که گرتبوو. توڕه‌بوونی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه یارمه‌تیده‌ر بوو له هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شۆڕشه‌ی بوو به مایه‌ی له‌سه‌رکار لادانی قه‌زافی له مانگی ڕابردوو.
کاربه‌دستان ده‌ڵێن لێکۆڵه‌ران 2 هه‌فته له‌وه‌وپێش شوێنه‌که‌یان دۆزیبووه‌وه، به باکارهێنانی ئه‌و زانیاریانه‌ی له شایه‌تان و کاربه‌دستانی پێشووی قه‌زافی ده‌ستیان که‌وتبوو.
له شوێنی تر له لیبیا، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ شاری سرتیان بۆمباران کرد.
شه‌ممه، شه‌ڕکه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کاتی گواستنه‌وه هه‌وڵیان دا خۆیان بگه‌ینه ناوه‌ڕاستی شار به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رگری توندی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی هاتن.
هێشتا روون نیـیه قه‌زافی له کوێ خۆی شاردۆته‌وه.