به سه‌دان له پشتیوانانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له تڕابلسی پایته‌ختی وڵاته‌که کۆبوونه‌وه، له کاتێکدا خه‌باتکاران داوای خۆپـیشاندانێـكی سه‌رانسه‌ری وڵاتیان کرد له دژی ڕێبه‌ری له مێژینه‌ی وڵاته‌که‌یان.
ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی دووره وڵات و گروپه‌کانی مافی مرۆڤی لیبی و خه‌باتکاران به ڕێگای ئنته‌رنێت، ماڵپه‌ڕی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک به‌کارده‌هێنن بۆ داواکردنی ڕۆژێکی توڕه‌بوونی خۆپیشاندان، دوابه‌دوای پێکدادان له نێوان خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایش.
ئه‌م داواکاریـیهش له پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی میسر و تونسه‌وه هات که ڕێبه‌ره تاکڕهوهکانیان ڕوخاند.
ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت 17ی مانگی دوو بکه‌ن به ڕۆژی یادکردنه‌وه‌ی دوو ڕووداوی خوێناوی له نزیکه‌ی 42 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز قه‌زافیدا.
یه‌کێکیان له ساڵی 1987 بوو که لیبیا به ئاشکرا 9 پیاوی گه‌نجی له سێداره دا به تاوانی خیانه‌ت. له ساڵی 2006 یشدا به شێوه‌یه‌کی توندوتیژ خۆپیشاندانێکی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که به مه‌به‌ستی ده‌رکردنی کونسوڵییه‌ی ئیتاڵیا له بنغازی ئه‌نجام درابوو، له‌و سهرکوتکردنانهشدا زیاتر له 10 که‌س کوژران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ماڵپه‌ڕی ئۆپۆزسیۆن (لیبیا ئه‌لیوم) ڕایگه‌یاندووه که‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه به هۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش له ئه‌لبه‌یزا (البيضا) 4 که‌س کوژراون.
شایانی باسه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا پێکدادان له نێوان سه‌دان خۆپیشانده‌ر و هێزه‌کانی پۆلیس له شاری (بنغازی ) ڕوویدا. خۆپیشانده‌ران داوای ئازادکردنی خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی قوربانیانی کوشتنه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی ساڵی 1996 ی زیندانی ئه‌بو سه‌لیم ده‌که‌ن. زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه‌ن.