فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر له ته‌رابڵسی پایته‌ختی لیبیا که‌وته خوارێ و له ئاکامدا 103 که‌س گیانیان له‌ده‌ستـدا و یه‌ک که‌سیش به زیندویی ڕزگاری بوو.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لیبیا ده‌ڵێن فڕۆکه‌که هی هێڵی ئاسـمانی ئه‌فریقیه بووه و له شـاری جۆهانسبێرگی ئه‌فریقای باشور هاتبوو و به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه کاتێـک هه‌وڵی نیشـتنه‌وه‌ی داوه له فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌رابڵس تێـکشـکاوه.
فڕۆکه‌که له جۆری ئێرباسی 330 بووه و له‌سه‌ری 93 نه‌فه‌ر هه‌بوو له‌گه‌ڵ 11 له تاقمی فڕۆکه‌که.
به‌رپـرسێـکی گه‌شت و گوزاری هۆڵه‌ندی ده‌ڵێت 61 که‌سیان هۆڵه‌ندی بوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن کوڕه منداڵێـکی ته‌مه‌ن 8 سـاڵ تاکه که‌سه له ڕووداوه‌که‌دا ڕزگاری بووه. کاربه‌ده‌سـتێـکی لیبی ده‌ڵێت برینی سه‌ختی نیـیه.
وه‌زیری گواسـتنه‌وه‌ی لیبیا عه‌لی زێدان گوتی 96 ته‌رمیان تا ئێسـتا ده‌رهێناوه‌ته‌وه. به دوریشی زانی تێرۆریزم له پشـت ڕووداوه‌که‌وه بێت.
وێنه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن نیشـانی ده‌ده‌ن پاشـماوه‌ی فڕۆکه‌که به ناو شـوێنێـکی چۆڵدا بڵاوبۆته‌وه. هه‌روه‌ها پـیشـان دراوه کاربه‌ده‌سـتان سـنوقی زانیاریـیه‌کانی فڕۆکه‌که‌یان هه‌ڵـگرتۆته‌وه.