Accessibility links

بەهۆی شەڕ و پـێکدادان و تەقینەوەی عەمبارێـکی چەک و تەقەمەنی لە لیبیا 60 کەس دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی لیبیا و کاربەدەستێـکی تەندروسـتی دەڵێت لە ئاکامی شەڕ و پـێکدادانی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و چەکدارانی داعش لە شاری سرتی باکوری وڵاتەکە و هەروەها تەقینەوەی عەمبارێـکی چەک و تەقەمەنی 60 کەس کوژراون.

عەبدولعەزیز عیسا گوتەبێژی نەخۆشخانەی مسڕاتە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی ڕاگەیاند لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردووی لە ئەنجامی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و داعش لە شاری سرت 36 چەکداری سەر بەو حکومەتەی نەتەوە یەکگرتووەکان پشـتگیری دەکات کوژراون و هەروەها 140 ی دیکە برینداربوون.

لە لایەکی دیکە ئاژانسی دەنگ‌وباسی لانای فەرمی لیبیا ڕایگەیاند عەمبارێـکی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی قەرەبولی نزیک تەرابلوسی پایتەخت تەقیوەتەوە، پاش شەڕ و پـێکدادانی نێوان ملیتانەکان. دەشڵێت بەهۆیەوە 29 کەسی سیڤیل گیانیان لەدەسـتداوە.

XS
SM
MD
LG