Accessibility links

داعشی لیبیا ڤیدیۆی گولـلەبارانکردنی کەسێـک لە شوێنێـکی گشتی بڵاودەکاتەوە


باڵی لیبیای داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا کەسێـک دەکوژن و دەڵێن لە دژیان سیخوڕی بۆ حکومەتی شەرعی لیبیا کردووە.

ڤیدیۆکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئنتەرنێتدا بڵاوکراوەتەوە و لۆگۆی بەرقەی لێدراوە و تیایدا پـیاوێـک بە جلوبەرگی پـرتەقاڵیـیەوە نیشـان دەدرێت کە دەڵێت ناوی سەڵاح محەمەد ئەلخەزراویــیە و تەمەنی 39 سـاڵە و لە نانەواخانەیەکی بنغازی کاری کردووە. پاشان دەڵێت لە لایەن چەکدارانی داعشەوە دەسـتگیرکراوە، چونکە زانیاری لەسەر داون بە دوو کەسی سەر بە حکومەت.

دیمەنی کوشتنی پـیاوەکە بە هاوشێوەی ڤیدیۆکانی پـێشووتری داعش کراوە کە تیایدا خۆیان نمایش دەکەن و لە بەردەم چاوی خەڵکی بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتنکاریـیەکەیان ئەنجام دەدەن.

XS
SM
MD
LG