گواستنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵی بێگانه‌کان له لیبیا به ڕێگای هێڵی ئاسمانی، ده‌ریای و زه‌ویی ده‌ستیپـێـکردووه.
به هه‌زاران بێگانه‌ی له لیبیان و به سواری فڕۆکه، که‌شتی، له هێندێک حاڵه‌تان پیکاب، له ده‌ست ئه‌و ئاڵۆزیه ڕاده‌که‌ن که وڵاتی گرتۆته‌وه له ئاکام خۆنیشاندانی ڕاره‌زایی و سه‌رکوتکه‌رانی له لایه‌ن حکومه‌ت.
چوارشه‌ممه دوو که‌شتی تورکیا 3،000 که‌سی خه‌ڵکی تورکیایان له به‌نده‌ری بنغازی له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا گواسته‌وه. فڕۆکه‌خانه‌ی بنغازی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه داخراوه و وڵاته‌کانی ناچارکردووه به‌ڕێگای ده‌ریا بێگانه‌کان بگوازنه‌وه.
به‌پێی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی چین، په‌کین خه‌ریکی ڕێکخستنی کاری گواستنه‌وه‌ی 33،000 هه‌زار وڵاتی چینه له لیبیاوه به ڕێگای هێڵی ئاسمانی، ده‌ریای و زه‌مینی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ئامۆژگاری دابوو به وڵاتیان که ئه‌گه‌ر ده‌خواز‌ن له تریپۆلی ده‌ربچن چوارشه‌ممه خۆیان بگه‌یه‌نه به‌نده‌ری شه‌هابی شار تا له و‌ێڕا به که‌شتی به‌ڕێبکرێنه ماڵتا.
ژماره‌یه‌ک وڵات فڕۆکه‌ی له‌شکری و مه‌ده‌نیان به هاوئاهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ کاربه‌دستانی لیبیا به‌ڕێکردووه یان به‌ڕێ ده‌که‌نه تریپۆلی بۆ گواستنه‌وه‌ی وڵاتیـیان.