Accessibility links

لیبیا تەرمەکانی ئەو 20 قپتیـیە دەگێڕێتەوە بۆ میسر کە بە دەستی داعش لە 2015 سەربڕان


دەسەڵاتدارانی لیبیا تەرمەکانی ئەو 20 میسریـیە قپـتیەیان ڕەوانەی میسر کردەوە کە لە ساڵی 2015 لە نزیک شاری سرت لە باکوری وڵاتەکە بە دەستی چەکدارانی داعش سەربڕان.

تەرمەکان ئەمڕۆ دووشەممە بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەلئەفریقیـیەی لیبیا لە فڕۆکەخانەی مسڕاتەوە بۆ فڕۆکەخانەی قاهیرە گواسترانەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، داعش لە 15 ی مانگی دووی ساڵی 2015 ڤیدیۆیەکی لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکردەوە و تیایدا 21 کەسی کرستیانی قپـتیـیان سەربڕیبوو کە لە مانگی یەکی ئەو ساڵەدا لە ڕۆژئاوای لیبیا ڕفاندبوویانن.

بەڵام لە مانگی دەی ساڵی 2017 لە پاش وەدەرنانی داعش لەو ناوچانە، دەسەڵاتدارانی لیبیا لە نزیک شاری سرت تەرمەکانیان دۆزیەوە کە بریتی بوو لە 20 پـیاوی میسری لەگەڵ پـیاوێکی ڕەش پـێستی ئەفریکایی.

عوسمان ئەلزەنتانی پـزیشکی دادوەری لیبیا دەڵێت ناسینەوەی تەرمەکان کارێکی ئاسان نەبووە بەهۆی ئەوەی سەرەکان لە جەستەکانیان جیاکرابوونەوە، بەڵام بە ڕێگەی زانستی DNAتوانراوە تەرمەکان بناسرێنەوە.

XS
SM
MD
LG