پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی(ئنته‌رپۆڵ) هۆشداری ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌ری پێشووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕاگه‌یاند به هۆی تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
له به‌یاننامه‌یه‌کی که له ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه ئنته‌رپۆڵ ڕایگه‌یاند فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی و سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای موخابه‌رات عه‌بدوڵا ئه‌لسنوسی ده‌رکردووه و داوای له هه‌ر 188 وڵاتی ئه‌ندام کرد یارمه‌تی بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیرکردنیان.
سکرتێری گشتی ئنته‌رپۆڵ ڕۆناڵد نۆبڵ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به قاچاخ له قه‌ڵه‌مدا و گوتی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه تواناییه‌کانی بۆ به‌زاندنی سنوره‌کان ناهێڵێت.
موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که ئێستا له شوێنێکی نادیاردایه له‌و کاته‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵداوانی دژه ڕژێمه‌که‌ی له 21 ی مانگی 8دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا گرت ئه‌و هه‌ڵاتووه.