جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر باڵه‌خانه سه‌ره‌کیـیه‌کانی سه‌نته‌ری واگادۆگۆ بۆ کۆنفراسه‌کان له شـارۆچکه‌ی سرتی شوێنی له‌دایکبووی ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قوناغی گواستنه‌وه NTC ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتوویانه ئه‌وان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌و شوێنه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگرانی قه‌زافیـیه‌وه وه‌ک بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان به‌کار ده‌هێنا.
جه‌نگاوه‌رانی NTC ڕۆژی شه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی پـێشڕه‌ویـیان بۆ ناو شـارۆچکه‌ی سرت ده‌کرد، ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی توندی سیرهگرانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بوونه‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌شه‌بایه‌کی لماویش بووه کۆسپـێـک له به‌رده‌م پـێشڕه‌وی هێزه‌کانی NTC دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سرت 360 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره و له مێژه‌وه ناوه‌ندی پـشـتیوانی له موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بووه. جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی وا بۆ سێ هه‌فته‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو ئه‌و شـارۆچکهیهوه.