که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی سوری په‌یامێـکی ده‌نگی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بڵاوکردۆته‌وه، تیایدا زۆر به توندی ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ئه‌و به کاروانێـکی ئۆتۆمبیل له لیبیاوه به‌ره‌و وڵاتی نه‌یجه‌ری دراوسێ هه‌ڵاتووه.
له گوته‌یه‌کدا که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لڕه‌ئی په‌خشکرا، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی به درۆی هه‌ڵبه‌سـتراو ناوبرد و گوتی ئه‌وانه به مه‌به‌ستی وره ڕووخاندن کراون.
پاشـان قه‌زافی جه‌ختی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ناو لیبیادا کرده‌وه و گوتی لایه‌نگرانی شـکست به ناتۆ ده‌هێنن و ئاماده‌ن شه‌ڕی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی قۆناغی گواستنه‌وه له ته‌رابلوسی پایته‌ختدا بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیا شـاند‌ی بۆ نه‌یجه‌ر ناردووه له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕێـگرتن له موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و ده‌ست پـێوهندهکهی له‌وه‌ی له ڕێـگه‌ی سـنووره‌وه له داد هه‌ڵنه‌یه‌ن.
هه‌تا ئێسـتا شوێنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی نه‌زانراوه و حکومه‌تی نه‌یجه‌ریش پـشـتراستی کردووه له وڵاتی ئه‌ودا نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌یجه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وان به ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیادا کارده‌که‌ن. ده‌شڵێن ئه‌و کاروانه ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌م دوایـیانه‌دا له سـنووره‌وه خۆیان به وڵاته‌که‌یاندا کردووه زۆر بچوکترن له‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌کان باسیان لێـکردوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ته‌رابلوس سه‌رۆکی نوێی بانکی ناوه‌ندی لیبیا گوتی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له دوایـین ڕۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نزیکه‌ی 20% ی زێڕی یه‌ده‌کی وڵاته‌که‌ی فرۆشـتووه. قاسم عهززوز ده‌ڵێت حکومه‌تی پـێشـوو بۆ پـێدانی مووچه له‌وه‌تای مانگی چواره‌وه 29 تۆن زێڕی به بازرگانانی خۆجێی فرۆشـتووه که به‌هاکه‌ی به 1.4 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
هاوکات ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه له لیبیا ناکرێت به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی گه‌لی لیبیا بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانی له مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی.