سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌سـتیان به‌سه‌ر گوندێـکی نزیـک ته‌رابلوسی پایته‌ختدا گرتووه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای شه‌ڕ و پـێـکدانێـک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌لقه‌والیشدا گرتووه که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رهه‌ڵـداوان چه‌کی قورسیان به‌کارهێنا بۆ پـێشـڕه‌ویکردن به‌ره‌و ناوچه شـاخاویـیه‌کان. گه‌واهده‌ران گوتیان ئه‌وان توانیویانه گوێـیان له ده‌نگی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ بێت له ئاسـماندا.
هاوکات ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندرا که‌وا شـاندێـکی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا به سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود جبریل له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ و یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌فته‌ی داهاتوو له برۆکسل کۆده‌بێته‌وه.
گه‌وره به‌رپـرسی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆگ ڕاسموسـن ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی لیبیا گوتی نیازی هه‌یه سـکاڵا له دژی ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی تۆمار بکات له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ک تاوانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نیشـتیمانی.
دادوه‌رێـک گوتوویه‌تی 21 کاربه‌ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆن تاوانیان ئاڕاسته ده‌کرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به لای که‌م 11 سه‌رهه‌ڵداوی لیبی له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له نزیک شـاری مسڕاته‌ی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆندا کوژراون. کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه له شه‌وی دووشه‌ممه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا کوژران له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی قه‌راغ شـاره‌که‌یان تۆپـبارانکرد.