به لای که‌م 11 سه‌رهه‌ڵداوی لیبی له‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت له نزیک شـاری مسڕاته‌ی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆندا کوژراون.
کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه له شه‌وی دووشه‌ممه و ڕۆژی سێشه‌ممه کوژراون له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که‌یان تۆپـبارانکرد. ده‌شڵێن زیاتر له 40 سه‌رهه‌ڵـداوی دیکه برینداربوون.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانه پاش ئه‌وه ڕوویان دا که کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ و ڕووسیا شـکستیان هێنا له که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکیـیه‌کانیان له‌سه‌ر هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی سه‌ر لیبیا.
ڕووسیا هاوپه‌یمانان تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی به هه‌وه‌سی خۆیان بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تایبه‌ت به لیبیا لێـکده‌ده‌نه‌وه.