حکومه‌تی لیبیا ئه‌و ئیدیعایه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن به په‌لامارێـکی ئاسمانی ناتۆ یه‌کێـک له کوڕه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کوژراوه.
مو‌سا ئیبراهیم گوته‌بێژی حکومه‌تی لیبی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیـیه و بۆ ئه‌وه هه‌ڵیانبه‌سـتووه تاوه‌کو هه‌واڵی کوژرانی خه‌ڵـکی سیڤیل له شـارۆچکه‌ی زلتانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که بـپـۆشن.
مو‌سا ئیبراهیم ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان خه‌میسی کوڕی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و زیاتر له 30 که‌سی دیکه به په‌لامارێـکی ناتۆ له زلتان کوژراون، واته له‌و ناوچه‌یه‌ی که شوێنی شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان بوو.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ناتۆ له ئیتاڵیا گوتی ئه‌وان ئێسـتا سه‌رقاڵی لێـکۆڵینه‌وه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واڵه.
شـایانی ئاماژه پـێـکردنه خه‌میس قه‌زافی وه‌ک یه‌کێـک له سه‌رکرده سه‌ره‌کیـیه‌کانی هێزه‌کانی له‌شـکری باوکی خزمه‌تی کردووه. ئه‌گه‌ر بێت و ڕاست بێت مردبێت ئه‌وا گورزێـکی گه‌وره له هه‌وڵ و کۆشـشی ڕێبه‌ری لیبیا ده‌دات له هه‌وڵه‌کانی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـکه به‌رپابووه.