لیبیا ده‌ڵێت زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه هێزه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ شوێنێـکیان بۆردومان کردووه که نزیکی ئۆفیسی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌یه، له‌و ده‌مه‌ی له‌وێ ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی وتاری پـێشـکه‌ش ده‌کرد.
حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت بۆردومانه‌که نیشـانی ده‌دات هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به تایبه‌تی به‌ڕێز قه‌زافی ده‌که‌نه نیشـانه.
له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی دورودرێژدا که کاتژمێر و نیوێـکی خایه‌ند، ڕێبه‌ری لیبیا په‌یمانی دا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.
هه‌روه‌ها قه‌زافی داوای له‌و وڵاتانه‌ی ناتۆ کرد ئه‌وانه‌ی له بۆردومانه‌کاندا به‌شـدارن ده‌ست به دانوسـتاندن بکه‌ن له‌گه‌ڵی و کۆتایی به‌و شه‌ڕ و بۆردومانکردنانه بهێنن.