ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندازیار عه‌بدول ڕه‌حیم ئهلکیبی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که هه‌ڵبژارد.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌ند کاتژمێرێـک هات به‌ر له‌وه‌ی ناتۆ کۆتایی به ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌و وڵاته‌دا بهێنێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سـکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن گه‌یشته ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه، له نێویاندا موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی.
ڕاسموسن گوتی ئه‌و شـانازه به‌وه‌ی ناتۆ ڕۆڵی بینیوه له یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی لیبیا له ڕووخاندنی ڕژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
چاوهڕواندهکرێت له کۆبوونه‌وه‌کان سه‌نگی بخرێته سه‌ر چۆنێتی یارمه‌تیدانی ناتۆ بۆ لیبیا له ئاینده‌دا و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و حوکمڕانی دیموکراسی.