لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆ داواکاری گشـتی له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای بۆ تاوان ڕۆژی شه‌ممه گوتی ئه‌وان زانیاریان پـێـگه‌یشـتووه که‌وا به‌کرێگیراوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌یفولئیسلامی کوڕی قه‌زافی بۆ وڵاتێـکی ئه‌فه‌ریکایی ده‌رباز بکه‌ن.
گوتیشی ڕه‌نگه ئۆفیسه‌که‌ی فه‌رمانێـک بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌و هه‌وڵه ده‌ربکات. به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ سه‌یفولئیسلام به ناو بیاباندا دێت و ده‌ڕوات به‌و هیوایه‌ی خۆی به وڵاتێـکی دراوسێـدا بکات.
پـێشـتر لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆ گوتبوی ئه‌وان له ڕێـگه‌ی ناوبژیوانانه‌وه په‌یوه‌ندیـیان به سه‌یفولئیسلامی کوڕی قه‌زافی کردووه سه‌باره‌ت چۆنێتی خۆ بهدهسـتهوهدانی به دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
دادگایی نێونه‌ته‌وه‌ی ئه‌م کۆڕه‌ی قه‌زافی تۆمه‌تبارکردووه به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی. ده‌ڵێت ده‌ستی هه‌بووه له کوشـتنی ئه‌و که‌سانه‌ی له دژی ڕژێمه‌که‌ی باوکی ڕاپه‌ڕیبوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆ بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی سه‌یفولئیسلام به ناوبژیوانانی نێوانیانی گوتووه ئه‌و بێ گوناهه.