ئه‌مڕۆ قه‌یرانی ناو لیبیا چووه ئه‌ودیو سـنووره‌کانیـیه‌وه و هێزه‌کانی سه‌ر به ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که‌وتنه شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی سوپای تونس پاش ئه‌وه‌ی ئاودیوی سـنووری تونس بوون له کاتی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداواندا.
حکومه‌تی تونس هه‌ڵوێسـتێـکی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه وه‌رگرتووه و باڵیۆزی لیبیاشی بانگهێشت کرد.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ده‌رئه‌نجام هێزه‌کانی تونس به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی بوونه‌وه و به زه‌بری هێز پاشه‌کشه‌یان به‌و هێزانه کردبوو بۆ ئه‌ودیو سـنووری لیبیا.
هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی له هه‌رێمی وه‌زێنی ڕۆژئاوای وڵات سه‌رقاڵی گرتنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی سـنووری بوون، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس ده‌ڵێن به هه‌زاران هاوڵاتیانی لیبی له‌تاو شه‌ڕ و پێـکدادانی ڕۆژانی ڕابردوو په‌نایان بۆ تونس بردووه.
له لایه‌کی دیکه ئه‌مڕۆ شه‌ڕی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی شـاری مسڕاته ڕوویدا، ئه‌وه‌ی بریتیـیه له یه‌کێـک له‌و ناوچانه‌ی به‌نده‌ری سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست که هێشتـا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافیدان.