کاربه‌ده‌سـتانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی لیبیا ده‌ڵێن له‌شـکر بڕوای وایه ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕه‌نگه له شـارۆچکه‌ی غه‌دامسی نزیک سـنووری جه‌زائیر خۆی شـاردبێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیشیان هه‌روه‌ها بڕوا ده‌که‌ن موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له لایه‌ن ته‌وارق نه‌ژاده‌کانه‌وه پارێزگاری لێـبکرێت. ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا یه‌کێـکه له‌وانه‌ی پـشـتیوانی له سه‌رهه‌ڵـدانی ته‌وارقه‌کان له باکوری نه‌یجه‌ر کردووه و به سه‌دان سه‌رهه‌ڵـداوی ته‌وارق شه‌ڕیان بۆ کردووه.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیا که به (NTC) ناسراوه پـێـیان وابوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له شـارۆچکه‌ی به‌نی وه‌لیدی باشوری ته‌رابلوسی پایته‌خت خۆی حه‌شـاردابێت، هاوکات ڕاپـۆرتیش هه‌بوون ئاماژه‌یان ده‌دا ڕه‌نگه له باشوری وڵاته‌که خۆی شـاردبێته‌وه. له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه ته‌رابلوس له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیراوه قه‌زافی نه‌بینراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕی توند له شـاری سرتی گه‌مارۆدراو به‌ربه‌ستبوو له به‌رده‌م پـێشـڕه‌وی هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی له‌و شاره که یه‌کێـکه له‌و ناوچه که‌مانه‌ی هێشـتا به ده‌ستی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافیـیه‌وه ماونه‌ته‌وه.
هێزه‌کانی NTC ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌نده‌ری شـاره‌که‌دا گرتووه، به‌ڵام هێشـتا هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی کۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی سرت ده‌که‌ن.
ناتۆ ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌سی سیڤیل که زۆربه‌یان له سرت و به‌نی وه‌لیدن هێشـتا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافیدان.