سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن له پاش چه‌ندین ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ستیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی بن جه‌وادی سه‌ر ده‌ریا گرتووه.
هێزه‌کانی دژ به قه‌زافی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌که‌دا گرتووه که نزیکه‌ی 520 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.
سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌شڵێن شـاری سرتی شوێنی له‌دایکبووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیان گه‌مارۆ داوه و ئێسـتا دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی شـاره‌که ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشـتیانه خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. شـاری سرت یه‌کێـکه له‌و شوێنانه‌ی گومان ده‌کرێت موعه‌ممه‌ر قه‌زافی خۆی تیایدا شـاردبێته‌وه. ئه‌و له‌به‌ر چاو دیار نه‌ماوه له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسـدا گرتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه که‌شـتیـیه‌کی خاچی سوور له به‌نده‌ری ته‌رابلوس له‌نگری گرت و پـێدوایستی بۆ ئه‌و شـاره بردووه که هه‌فته‌ی ڕابردوو شوێنی شه‌ڕ و پـێـکدانی نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و پـشـتیوانکه‌رانی قه‌زافی بوو. په‌یامنێرێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ته‌رابلوس ده‌ڵێت به شێویه‌کی به‌رفراوان شـاره‌که که‌می له پـێداویسـتی پـزیشـکی و ئاوی خواردنه‌وه و پـێداویسـتی بنه‌ڕه‌تی دیکه هه‌یه. زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شـاره‌که هێشـتا به‌بێ ئه‌لیکتریکن.
هاوکات کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به‌ڵگه هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌ره‌و ته‌رابلوس پـێشـڕه‌ویان ده‌کرد، هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی به لای که‌م 17 که‌سی ده‌سـتگیرکراویان کوشـتووه و به‌ده‌یان که‌سـانی خه‌ڵـکی سیڤیلیان به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کیـیانه گولـله‌باران کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکای ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ (سارا لیـیا وایتسن) ده‌ڵێت ئیعدامکردنی ده‌سـتگیرکراوان به چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی شیانی هه‌بێت ئازادبکرێن، ڕه‌وشتێـکی ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌ونی حکومه‌تی لیبیایه.