جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا و ڕیش سـپـیـیانی خێڵه‌که‌ی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هه‌وڵ ده‌ده‌ن دانوسـتاندن بۆ ئاگربه‌سـتێـک بکه‌ن تاوه‌کو ڕێـگه به‌و خێزانانه بدرێت که ده‌یانه‌وێت شـاری سرت چۆڵ بکه‌ن ئه‌وه‌ی شوێنی له‌دایکبوونی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه.
فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی قۆناغی گواستنه‌وه که ناوی توحهیم ئه‌بو زهیانهیه ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هه‌ردوولا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پـلانێـک ڕێکبکه‌ون که ڕێگه بدات به‌و خێزانانه‌ی هێشـتا له شـاره‌که‌دا ماونه‌ته‌وه چۆڵی بکه‌ن. گوتیشی هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌ره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێـک له شـاره‌که‌دا دانوسـتاندن بکه‌ن.
جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی گه‌مارۆی خۆیان بۆ شـاری سـرت توندترکردووه که یه‌کێـکه له‌و ناوچه که‌مانه‌ی هێشـتا لایه‌نگرانی قه‌زافی لێـیه.
ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی دژی قه‌زافی له دیوی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه خۆیان به قه‌راغ شـاره‌که‌دا کرد، هاوکاتی ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ناتۆ بۆ سێـیه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک شوێنه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافیان بۆردومان ده‌کرد.
هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی خۆراک و ئاویان به‌سه‌ر خێزانه هه‌ڵهاتووه‌کاندا دابه‌شکرد له‌و ده‌مه‌ی به ڕیزی دورودرێژی ئۆتۆمبیلی بڕ له که‌لوپه‌له‌وه شاره‌که‌یان چۆڵ ده‌کرد. هه‌روه‌ها سه‌یری ناسنامه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ لیستی گومانبارهکاندا به‌راوردیان ده‌کردن. به‌وه‌ش هه‌ندێـک که‌س ده‌سـتگیرکران.