ڕابه‌ری کاتی لیبیا هانی هاوبه‌ندی ناتۆی داوه درێژه به ئه‌رکه‌کانیان له وڵاته‌که‌دا بده‌ن هه‌تا به لای که‌م کۆتایی ئه‌مسـاڵ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی حوکمڕانی کاتی لیبیا موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل ڕایگه‌یاند ئه‌و داواکاریـیه له پـێناو بنبڕکردنی لایه‌نگرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له خۆڕێـکخسـتنه‌وه و تێـکدانی ڕه‌وشی ئاسایشی کراوه.
ناوبراو ئه‌مانه‌ی له وڵاتی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند له میانه‌ی یه‌که‌م کۆنفرانسی پـلانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لیبیا له‌وه‌تای کوشـتنی قه‌زافی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
له لایه‌کی دیکه ئه‌مڕۆ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندامانی ناتۆ له برۆکسل کۆبوونه‌وه‌یان سـازدا بۆ تاووتوێکردنی کۆتایی‌هێنان به ئه‌رکی هه‌ڵمه‌ته ئاسـمانیـیه‌کان له‌سه‌ر لیبیا که 7 مانگه به‌رده‌وامه.
ئه‌ندامانی ناتۆ بڕیاریان دا که ڕۆژی هه‌ینی بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن بۆ ڕه‌خسـاندنی کاتی زیاتری ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ناتۆ بڕیارێـکی به‌رایی ڕاگه‌یاندبوو سه‌باره‌ت به کۆتایی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له 31 ی ئه‌م مانگه‌دا.