خانمه گوته‌بێژێـکی ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان چه‌نده پـێوست بکات له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانیان له لیبیا به‌رده‌وام ده‌بن و ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ناتوانێت چاوه‌ڕوان بکات ئه‌وان وازبهێنن.
کارمن ڕۆمێرۆ ڕۆژی سێشه‌ممه له برۆکسل گوتی هه‌تا هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی هێرش به‌رن و هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل ئه‌وا ناتۆ له گورزه ئاسـمانیـیه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی ناتۆ له‌و ده‌مه‌دا دێت که کاربه‌ده‌سـتانی چه‌ند حکومه‌تێـک نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ درێژبوونی مه‌سه‌له‌که‌ی لیبیا ده‌ربڕیبوو که له ئێسـتادا چووه‌ته مانگی پـێـنجه‌میـیه‌وه.
له مانگی شه‌ش نه‌رویژ ڕایگه‌یاند که‌وا له مانگی هه‌شت کۆتایی به پـشـتیوانی خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر لیبیا ده‌هێنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه حکومه‌تی لیبیا ناتۆی تاوانبارکرد به بۆردومانکردنی نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له نزیـک ته‌رابلوس و ده‌ڵێت به‌هۆیه‌وه 7 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی لیبیا شوێنێـکیان له شـارۆچکه‌ی زلتان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که نیشـانی ڕۆژنامه‌وانان داوه و گوتوویانه ئه‌وه بنکه‌یه‌کی ته‌ندروسـتیـیه وێرانبووه. کاربه‌ده‌سـتان هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانانیان بردووه بۆ شوێنی عه‌مباره‌کانی خۆراک و گوتوویانه ئه‌مانه‌ش به بۆردومانه‌کان زیانی پـێـگه‌یاندوون.