ناتۆ ده‌ڵێت هاوپه‌یمانان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سـتیان کردووه به هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر شـاری سـرت شوێنی له‌دایکبوونی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، ئه‌مه‌ش له‌و کاته‌ی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌وێ گردبوونه‌ته‌وه بۆ دوایـین شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی قه‌زافیدا.
سه‌رهه‌ڵـداوان ئه‌مڕۆ هه‌ینی زیاتر گوشـاری خۆیان له‌سه‌ر هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی توندکرد و هێزی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی ناو ته‌رابلوس کرد له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌یان بنکه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی خۆی بۆ ئه‌وێ گواسته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆچکردن ڕایگه‌یاند که‌وا که‌شـتیـیه‌کی دیکه‌یان ڕه‌وانه‌کردووه بۆ ڕزگارکردنی خه‌ڵـکی بیانی له ته‌رابلوس و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی 50 کارمه‌ندی مرۆیی بۆ شـاره‌که. پـێشـتر که‌شـتیـیه‌ک که ڕێـکخراوه‌که به کرێی گرتبوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌نده‌ری شـاره‌که‌ی به 263 کۆچبه‌ره‌وه به‌جێهێشت.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌ڕه ته‌قه‌ی توند ناو ته‌رابلوسی گرته‌وه و موعه‌ممه‌ر قه‌زافی په‌یامێـکی کورتی ده‌نگی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هانی پـشـتیوانکه‌رانی خۆی بۆ شه‌ڕ ده‌دا و هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی ده‌سـتێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له شه‌ڕه‌که‌دا کرد.
هاوکات په‌یامنێرانی بیانی له ته‌رابلوس ته‌رمی زیاتر له 40 که‌سیان به‌دی کردبوو که وه‌ها پـێده‌چن گولـله‌باران‌کرابن. ڕوون نیـیه کێ کوشـتوونی، به‌ڵام هه‌ندێـک له قوربانیـیه‌کان ڕه‌ش‌پـێستی له چه‌شنی ئه‌فریکایـین ئه‌وانه‌ی به‌شێـکی گه‌وره‌ی له‌شکری قه‌زافیان پـێـکده‌هێنا.