جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیا له‌گه‌ڵ چه‌کداره پڕچه‌که‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی پێشوو معه‌مه‌ر قه‌زافیدا له شه‌ڕێکی سه‌ختدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شار‌ی سرت که سه‌رۆکی لیبیا له‌و شاره‌دا له دایک بووه.
ئه‌مڕۆ جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیا به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌که ده‌ڕۆن به‌ڵام ڕووبه‌ڕوی به‌رگرییه‌کی به‌هێز له لایه‌ن سێره‌گران و هێزه‌کانی‌دیکه‌ی سه‌ر به‌قه‌زافی ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کۆنترۆڵی شار‌ی بن وه‌لید بکه‌ن که شارۆچکه‌یه‌کی بیابانه‌و یه‌کێکه له‌و مۆڵگایانه‌ی لایه‌نگری به‌هێزی قه‌زافین.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووکه‌ڵێکی گه‌وره‌ی ڕه‌ش ئاسامنی شار‌ی ته‌رابلسی گرتووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه ئه‌وشاره‌ی هه‌ژاند، جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وانه له عه‌مبارێکی سه‌ربازیدا ڕوویداوه و له‌وانه‌یه بێ مه‌به‌ستبووبێت.