به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار که‌س له شـاری به‌نغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕێبه‌رانی حکومه‌تی کاتی ڕزگاربوونی وڵاته‌که‌یان له حوکمڕانیـیه 42 سـاڵان درێژخایه‌نه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی دیکه له‌سه‌ر سکۆیهک له مه‌یدانی کیشی شـاری به‌نغازی گردبوونه‌وه له‌و ده‌مه‌ی مه‌راسیمه‌که ده‌سـتیپـێـکرد به سروودی نیشـتیمانی لیبیای به‌ر له حوکمڕانی قه‌زافی.
جه‌ماوه‌رێـکی گه‌وره‌ی دڵگه‌رمی لیبی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا گردبوونه‌وه و ئاڵای سوور و ڕه‌ش و سه‌وزی سه‌رده‌می حوکمی پاشایهتیـیان ده‌شه‌کانده‌وه ئه‌وه‌ی به‌ر له کوده‌تای سـاڵی 1969 ی قه‌زافیدا له وڵاته‌که‌یاندا هه‌ڵده‌کرا.
جێی ئاماژه پـێکردنه به‌نغازی چه‌قی ڕاپهرنهکهی دژه قه‌زافی بوو که له مانگی دوودا ده‌سـتیپـێـکرد و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به کوژرانی قه‌زافی کۆتاییپێـهات کاتێـک هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی شـکستیان هێنا به لایه‌نگرانی قه‌زافی له شـاری سرتدا.